
زانیاری بۆ پەناوبه ران و کۆچبەران
بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوەتە هۆی هۆی دروستبونی قەیرانێکی جیهانی. لە ساتی ئێستەدا لە کوردستان و لە تەواوی جیهاندا زانیاری زۆراوجۆر سەبەرات بەو نەخۆشیە هەیە. ئاسان نییە کە بزانیت کە دەبێت بڕوات بە چ زانیاریەک هەبێت.
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سنورداریەکی فراوانی لە ژیانی ڕۆژانەدا دروستکرد. ئەندامانی خێزان و هاورێیان ناتوانن یەکببینن بەهۆی سنورداربونی پەیوەندیەکان. بەم هۆیە، هەندێک هەست بە تەنیایی دەکەن.
ڕەنگە تۆش نیگەرانی و ترست هەبێت سەبارەت بە هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکەت. ڕەنگە کە کەسانێک بناسیت کە لە لە کەمپی پەنابەران دەژین. نیگەرانی ئەوەیان هەیە کە توشی کۆرۆنا دەبن. ئەمە ڕەنگە زۆر ناڕەحەت و زەحمەتبێت بەرگە گرتنی. زۆربەی نیگەرانی و بیرۆکەکان ڕەنگە بگۆڕن بۆ ناڕەحەتی جەستەی و ڕۆحی. ئایا خەوت خراپا؟ هەست بە گرژی دەکەیت؟ ئازاری زیاترت هەیە؟ ئایا هەست بە شەکەتی و ماندوبون دەکەیت بە درێژای ڕۆژ؟ ئایا هەستێکی بەهێزی بێ هیوای و هەست بە پوچیت هەیە؟
لەم لاپەڕەدا هەندێک تێبینیت پێشکەش دەکەین هەتا بتوانیت خۆت لەگەڵ ئەو بارە قۆرسە بگونجێنی.
لە بارودۆخی قەیراندا زۆر گرنگە کە باڵانسی لایەنی دەرونیت بپارێزیت