ده‌روازه‌یه‌كی گشتی:
جینۆساید مه‌ترسیدارترین تاوانه كه رووبه‌رووی گه‌لان ده‌بێته‌وه، له‌مێژوودا چه‌نده‌ها تاوانی له‌و جۆره ئه‌نجامدراون. ئه‌م جۆره تاوانه كاریگه‌رییه‌كی قوڵ له‌دوای خۆی به‌جێده‌هێڵێت چونكه نه‌ژادی كۆمه‌ڵی مرۆیی ده‌كاته ئامانج وهه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌دات، پێشكه‌وتنی جیهانی نه‌بووته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی جینۆساید، به‌ڵكو ئه‌م تاوانانه چه‌ندين جار دووباره بۆنه‌ته‌وه. وتاوه‌كو ئێستاش هه‌ست به‌مه‌ترسییه‌كانی روودانیان له‌چه‌ندین شوێن له‌جیهاندا ده‌كرێت.
گه‌لی كوردستان وه‌كو گه‌لێكی ژێرده‌سته، به‌درێژایی مێژووی خۆی، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كاندا، به كۆمه‌ڵێك هۆكار وبیانوی جیاواز بریاری قڕكردن وجینۆسایدی له‌باره‌وه دراوه وله ئه‌نجامدا گیانی هه‌زاران مروڤ بوونه‌ته قوربانیی ئه‌م تاوانانه وتاوه‌كو ئێستاش كاریگه‌ری نه‌رێنییان ماوه‌ته‌وه.
رووخانی رژێمی به‌عس ودامه‌زراندنی سیسته‌مێكی نوێ له‌عیراق له 2003دا نه‌بووه- وه‌كو ئه‌وه‌ی چاوه‌روان ده‌كرا- سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گێرانه‌وه‌ی مافی قوربانیانی شاڵاوه‌كانی جینۆساید، وتاوه‌كو ئێستاش كه‌یسه‌كانی جینۆساید له‌عیراق به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌م تاوانانه‌ی كه ده‌رحه‌ق گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدراون، لایه‌ن وره‌هه‌نده‌كانیان به‌شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه. وكاریگه‌ريیه‌كان ولێكه‌وته‌كانیان، بۆیه پێویست ده‌كات له رێگه‌ی كۆنفرانسێكی زانستییه‌وه راستییه‌كانیان ده‌ربخرێت وچارسه‌ر بۆ كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانیان بدۆزرێته‌وه.
له‌م سونگه‌یه‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه كه پرۆژه‌ی كۆنفرانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تییه له‌باره‌ی تاوانه‌كانی جینۆساید كه ده‌رحه‌ق به گه‌ڵی كوردستان ئه‌نجامدراون، ئاماده‌كراوه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرفت ولێكه‌وته‌كانی ئه‌و تاوانانه وبیركردنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی به‌ربه‌رست ورێگری له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌یان له داهاتوودا.
جینۆسایدی كوردی فه‌یلی شاڵاوێكی كاولكاری بوو، كه ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق به‌چه‌ندین قۆناغ له‌دژی كوردی فه‌یلی ئه‌نجامیاندا و له‌سه‌رده‌می به‌عسدا گه‌یشته لوتكه‌ی دڕنده‌یی وبێ به‌زه‌یی كه تیایدا سه‌دان هه‌زار كوردی فه‌یلی له عیراق ده‌ركران وهه‌زاران بێ سه‌روشوێنكران و چه‌ندین شار وشاروچكه‌ی وێرانكران، وتاقه شاڵاوه كه له‌ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و كه‌لتوری ومه‌ده‌نی وسیاسی عیراقی ئه‌نجامدرا، له‌ناو شاره‌كانی عیراق و له‌به‌رچاوی هه‌موو ناوه‌نده‌كانی رۆشنبیری و كه‌لتوری و مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمی عیراقی ئه‌م شاڵاوه ئه‌نجامدراوه، سه‌رجه‌م ده‌سته‌بژێری عیراقی له‌نزیكه‌وه له‌م شاڵاوه ئاگه‌داربوون، له راستیدا له‌م شاڵاوه دڕنده‌یه توندڕه‌وی و شۆڤینستی له‌عیراق روون ده‌بێته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت.
دوای رووخانی رژێمی به‌عس تاوه‌كو ئێستا ده‌سه‌ڵاتی عیراقی رێگری ده‌كات له‌وه‌ی مافی قوربانیانی جینۆسایدكردنی كوردی فه‌یلی بدرێت، تاوه‌كو ئێستاش ورده‌كاری ئه‌م شاڵاوه نامرۆڤانه‌یه به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا به‌هه‌زاران كه‌س بێ سه‌روشوێنن وچاره‌نووسیان دیارنییه، وده‌یان هه‌زاریان هێشتا له ئێران و وڵاتانی دیكه ده‌ژین ومافی ره‌گه‌زنامه‌یان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، و موڵك و ماڵ وسامانه‌كانیان هێشتا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه وه كێشه‌كانی موڵكداریه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. رێكاره‌كان و دام وده‌زگاكان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌وه‌ی به‌شێكی بچووك له ئازاری كوردی فه‌یلی سارێژ بكه‌ن، و راستی و دروستی نهێنی و ره‌هه‌ند و لایه‌نه‌كانی ئه‌م تاوانه بناسێنن.
ئه‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه، تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه جیاجیاكانی ئه‌م شاڵاوه دڕنده‌یه، ئه‌كادیمسته‌كان و بیرمه‌نده‌كان بیروڕای خۆیان ئاڵوگۆر ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر دۆخی قوربانییان و گه‌ڵاڵه‌كردنی بۆچوونه‌كان بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه.
دروشمی كۆنفرانس
ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان بو گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری
ئامانجه‌كان
- پێناسه‌كردن و ناساندنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئه‌م تاوانه بۆ هه‌موو جیهان.
- تیشك خستنەسه‌ر ئه‌م جینۆسایده له‌بواره جیاجیاكانی زانسته‌وه.
- به‌دیكومێنتكردنی لایه‌نه جیاجیاكانی ئه‌م تاوانه.
- ده‌ستنیشانكردنی به‌رپرسیارێتی مێژووی و یاسایی له ئه‌م تاوانه.
- ناساندنی ئه‌م تاوانه له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و هاندانی پسپۆران و لێكۆڵه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه بكه‌ن له ره‌هه‌ند ولایه‌نه جیاجیاكانی ئه‌م تاوانه.
- به‌گرخستن ورێكخستنه‌وه‌ی ئه‌رك وتوانا ئه‌كادیمییه‌كان له‌بواری جینۆسایدناسی وبه‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی ئه‌م پرسه.
- تێگه‌یشتن له دۆخی كوردی فه‌یلی و كۆكردنه‌وه‌ی تواناكان بۆ پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی وپشتیوانیكردنیان.
- گه‌ڵاڵه‌كردنی تێڕوانینێكی ئاینده‌یی له‌سه‌ر ئاسه‌واری جینۆسایدی كوردی فه‌یلی و ره‌هه‌نده‌كانی.
- پته‌وكردنی پێگه‌ی كوردستان وه‌كو سه‌نته‌رێكی جیهانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی بواری جینۆسایدناسي.
ره‌هه‌نده‌كانی كۆنفرانس
یەكەم: ره‌هه‌ندی سیاسی وهزری وجیۆپۆلیتیكی
دووەم: ره‌هه‌ندی یاسایی
سێیەم: ره‌هه‌ندی مێژووی
چوارەم: ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی وكه‌لتورییه‌كان
پێنجەم: ره‌هه‌ندی ئابووری
شەشەم: ره‌هه‌ندی تیۆری و رێكاری
حەوتەم: ره‌هه‌ندی ده‌روونی
هەشتەم: ره‌هه‌ندی وێژه‌یی وهونه‌ری
نۆیەم: ره‌هه‌ندی جوگرافی
دەیەم: ره‌هه‌ندی میدیایی
یازدەیەم: ره‌هه‌ندی دۆخی كوردی فه‌یلی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
دوازدەیەم: ره‌هه‌ندی جێنده‌ری
سێزدەیەم: ره‌هه‌ندی ئاینی و مه‌زهه‌بی
بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر و وردەكاری رەهەندەكان سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكە:
دوایین رێكەوتی پێشكەش كردنی كورتە 1\12\2022
دوایین رێكەوتی پێشكەش كردنی توێژینەوە 1\2\2023
راگەیاندنی توێژنەوە وەرگیراوەكان 1\3\2023
رێكەوتی ئەنجامدانی كۆنفرانس لە 4-5-6 \4\2023
بۆ تۆماركردن وپێشكەش كردنی كورتەی تۆیژینەوە سەردانی ئەم لینكە بكەن:
هەموو توێژینەوەكان بە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی زانستی تێپەردەبن
ئەو توێژینەوەیەی پێشكەش دەكرێت دەبێ پێشتر بڵاونەكرابێتەوە ولەكۆنفرانسی دیكە پێشكەش نەكرابێت.
توێژینەوە وەرگیراوەكان بێ بەرامبەر لەیەكێك لە گۆڤارەكانی زانكۆهاوبەشەكانی ناو كۆنفراس بڵاودەكرێتەوە.
كۆنفرانس ئەركی داریی بەشداركردنی تۆیژەران وبەشداربووان لەئەستۆ دەگرێت.
بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكە
info@genocide.krd
سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنفراس
Abdulrahman.darwesh@genocide.krd
+9647511101241