ئاگاداریەکی گرنگ لە کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەییی جینۆسایدی گەلی کوردستان- جینۆسایدی كوردی فەیلی
March 8, 2023, 9:43 p.m.

بەڕێزان….

سەرەڕای سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ ئەو پێشوازیە بێ وێنەیەی کە لە کۆنفرانسەکەمان دەكرێت لە لایەن ئەکادیمیست و توێژەر و مامۆستایانی زانکۆ و سیاسی و ڕۆشنبیران، بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنین کەوا لەبەر چەند هۆکارێکی تەکنیکی لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان بڕیاری دا بە دواخستنی کاتی ئەنجامدانی کۆنفرانس لە رۆژی 4ی نیسان2023ێ بۆ رۆژی 2ی ئایاری2023ێ هیوادارین ئەم گۆڕانکاریە ڕەزامەندی ئێوە دەستەبەر بکات

https://genocide.krd/important-dates/

لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (جینۆسایدی گەلی کوردستان- جینۆسایدی كوردی فەیلی)