بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى هیند لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە کلتورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى کلتورى هیندى وەک (سەما، مۆسیقا، شانۆ، پەیکەرسازى و زمانە هیندییەکان) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت.
لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هیند هەیە، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکانە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن، کە دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣٠/٤/٢٠٢١):
https://www.iccr.gov.in/announcement
https://www.iccr.gov.in/sites/default/files/ICCR-SCHOLARSHIP-MANUAL-UPDATED-new.pdf
تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.
ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
- دەبێت تەمەنی پێشکەشکار لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێویستە پێش پێشکەشکردن، تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، پێویستە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هیند) دەبێت.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تادەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣٠/٤/٢٠٢١).
٢- دکتۆرا:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
- دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کەداواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تادەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣٠/٤/٢٠٢١).
تێبینى: هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.