35 Russia scholarship
March 29, 2018, 6:30 p.m.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوازیارانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە ڕوسیا (٣٥) سی و پێنچ سکۆلەرشیپ-ى خوێندنى باڵا (بەکالۆریۆس، ماستەر و  دکتۆرا) ى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى مەرجەکانیان تێدایە لەماوەى دیاریکراودا داواکارى خۆیان پێشکەش بکەن.

یەکەم/ مەرجەکان:

  1. دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  2. دەبێت پێشکەشکار دەرچوی خوێندنی زانستی یان وێژەی بێت بە پێیی تایبەتمەندی بەرنامەکە.
  3. دەبێت تەمەنی بۆ بەرنامەی بەکالۆریۆس و ماستەر لە (٢٥) ساڵ زیاتر نەبێت و، بۆ بەرنامەی دکتۆرا لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
  4. بۆ خوێندنی ماستەر، پێویستە پێشکەشکار کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (%٦٥) کەمتر نەبێت و، لە هەمان بواری بەکالۆریۆسەکەی درێژە بە خوێندنی ماستەر بدات.
  5. بۆ خوێندنی دکتۆرا، پێویستە پێشکەشکار کۆنمرەی ماستەری لە (%٧٠) کەمتر نەبێت و، لە هەمان بواری ماستەرەکەی درێژە بە خوێندن بدات.
  6. بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە دامەزراون، پێویستە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
  7. کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزرابێت، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  8. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ڕوسیایی فیدراڵ مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلاری ئەمریکی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها  کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەڵام سەبارەت بە خەرجی بیمەی تەندروستی و کرێی هاتوچۆ دەکەوێتە سەر ئەستۆی خوێندکار.

 

دوەم/ بوارەکان:

  1. بیریکاری
  2. زانستە سروشتیەکان
  3. ئەندازیاری
  4. زانستی تەکنیکی
  5. کشتوکاڵ
  6. زانستە  کۆمەڵایەتیەکان
  7. پەروەردە
  8. هونەر
  9. کەلتور
  10. زانستەکانی پزیشکی
  11. خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی

تێبینی

 ووردەکاری تایبەت بە سکۆلەرشیپەکە بەم شێوەی خوارەوە:

  1. پڕکردنەوەی فۆرم بە زمانی ڕوسی یا خود زمانێکی تر.
  2. وێنەیەک لە پاسپۆرت، کە ڕێکەوتى بەسەرچونی کەمتر نەبێت لە ساڵێک و شەش مانگ لە کاتی سەردانکردنی بۆ وڵاتی رووسیا، پێویستە پاسپۆرتەکە وەرگێردرابێت بۆ سەر زمانی ڕوسی و، لەلایەن کونسولگەری ڕوسیا لە هەولێر پەسند کرا بێت.
  3. بڕوانامەکانی خوێندن بە نمرە وەرگێردرابێت بۆ سەر زمانی ڕوسی، لەلایەن کونسڵگەری وڵاتی ڕوسیا لە هەولێر پەسندکرابێت.
  4. بڕوانامەی پشکنینی نەخۆشی ئایدز، بۆ سەر زمانی ڕوسی وە وەرگێردرابێت و ، لەلایەن کونسڵگەری ڕوسیا لە هەولێر پەسندکرابێت.
  5. ساڵی خوێندنی ئەکادیمی لە ڕوسیا لە رێکەوتی (١/٩) هەموو ساڵێک دەست پێدەکات، بۆ هەر کاندیدێک دەستنیشانکرا، پێویستە تا ڕێککەوتی (١٥/٩/٢٠١٨) بگاتە ڕوسیا.
  6. سەرجەم ئەم کاندیدانەى توانای قسەکردن و تێگەیشتنی زمانی ڕسیان نیە، خولی فێربونی زمانی ڕوسیان بۆ ماوەی یەک ساڵ پێدەدرێت.
  7. هەر کاندیدێک لە کاتی گەیشتنی بە ڕوسیا پێویستە وێنەی ڕەسەنی سەرجەم ئەو بەڵگەنامانە لەگەڵ خوێدا بهێنیت، کە لە ڕێگەی ئینتەرنێت پێشکەشی کردوە.
  8. پێشکەشکاران بۆ خوێندنی دکتۆرا پێویستە پرۆپۆزەڵ پێشکەش بکەن لەگەڵ نامەی پشتگیری دوو پرۆفیسۆر.
  9. لایەنی نێرەری کاندید، پێویستە دڵنیایی بدات بە گەڕانەوەی کاندید، لە کاتی سەرپێچی کردنی یاساکانی ڕوسیا کۆتایی بەپرۆگرامی خوێندنەکەی دەهێندرێ.

بۆ پێشکەشکردن و تەواوی وردەکاری زانیاریەکان، تکایە سەردانی ئەم وێبسایتەى خوارەوە بکەن:

https://russia.study/en