Stipendium Hungaricum Programme
March 29, 2018, 6:36 p.m.

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگاداری ئەو پێشکەشکارانەی سکۆلەرشیپى حکومەتی هەنگاریا دەکات، کە ناویان لە لیستی خوارەوەدا هاتوە،  بە زووترین کات ئەم دۆکیومێنتانەی لای خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان بکەن بۆ ئەوەى لیستى کاندیدە هەمیشەیى و یەدەگەکان بەپێیى بەڵگەنامە دروستەکان دەستنیشان بکەین.

پێداویستیەکان:

  1.     ئەم فۆرمە پڕبکەنەوە، کە تایبەتە بە زانیاریەکان.
  2. بۆ ئەو بەڕێزانەی کە لە دەزگا و دامەزراوەکانى حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون، پێویستە بەنوسراوێکى رەسمى لارینەبونى فەرمانگەکەی خۆى ڕەوانەى وەزارەت بکات، وەک ئەوەی کە لەم فایلەدا هاتوە، گرنگە ئەم زانیاریانەی خوارەوەى لە خۆ بگرێت:
  • ناوی سیانی
  • جۆری دواین بروانامە (بەکالۆریۆس، ماستەر).
  • لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی یا لە دەرەوەی بەرنامەی تواناسازی.
  • ماوەی خزمەتی کرداری لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
  • لارینەبون
  1. بۆ ئەم بەڕێزانەی کە دانەمەزراون، تکایە کارتی زانیاری یا پشتگیری موختاری گەڕەک  لەگەڵ بەلێننامە وەک ئەوەی لەم فایلەدا هاتوە، لەگەڵ ئەم نوسراوە، ئینجا گرنگە ئەم زانیاریانەی خوارەوە لە بەڵێننامەکە هەبێت:
  • ناوی سیانی
  • جۆری دواین بڕوانامە (بەکالۆریۆس، ماستەر).
  • دانیشتوی شاری (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە)
  • لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی یا لە دەرەوەی بەرنامەی تواناسازی.
  • لە هیچ دەزگا و دامەزراوەیەکی حکومەت دانەمەزراوە.
  1. بڕوانامەی زانکۆ، کە تیایدا ئاماژەی بەکۆنمرە کرابێت، وەک ئەوەی لەم فایلەدا هاتوە.

تێبینی: ئەگەر لە بڕوانامەکە ئاماژە بە کۆنمرە نەکرابو، واتا تەنها بە پلە (باش، مام ناوەند، زۆر باش، نایاب) ئاماژەی پێدرا بوو، ئەوا لەلایەن لێژنەی پەیوەندیدار کاری لەسەر ناکرێت، بۆیە دەبێت ئەم بەڵگەنامەیە لەگەڵیدا هاوپێچ بکرێت، کە ئەژماری کۆنمرەی بۆ کراوە.

  1. کۆپی پاسپۆرت، هەروەک لەم فایلەدا هاوپێچکراوە.
  2. بەڵگەنامەی ئاستی زمانی ئینگلیزی کە کاتەکەی بە سەر نەچوو بێت، وەک ئەوەی لەم فایلەدا هاوپێچکراوە.

 تێبینیە گشتیەکان:

üدەبێ تەواوی ئەو بەڵگەنامانەی سەرەوە  بە دوو فایل (ڕەسەن و کۆپی) پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن.

üدوا کات بۆ وەرگرتنی فایلەکان سەعات (١٢)ى نێوەڕۆى ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠١٨)یە.

üبە هیچ شێوەیەک فایلی ناتەواو پرۆسێش ناکرێت.

üکلیک لێرە بکە بۆ بینینى لیستى ناوەکانى ئەم سکۆلەرشیپە.