چۆن لەماڵ بخوێنیت؟
July 6, 2020, 10:52 p.m.

 

چۆن لەماڵ بخوێنیت؟

پسپۆڕان و مامۆستایان ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن کە کاتێک لە ماڵ دەخوێنیت بە هیچ شێوەیەک ئەوەی لە قوتابخانە کردوتە دوبارەی مەکەرەوە و وەک قوتابخانە مەکە. هەروەها هەبونی خشتەیەکی خوێندنی ڕوژانە و هەفتانەی خوێندن بنەمای سەرکەوتنن لەکاتی فێربوندا. بەڵام ژمارەی ئەو کاتژێرانەی کە لەماڵ دەخوێنیت پێویست ناکات وەک قوتابخانە هەمان کاتژمێر بخوێنی. ئەمە ئەو شتەیە کە مامۆستایەک کە ئەندامە لە یەکێتی مامۆستایەن لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ دیوچلەندفەنک ئاماژەی پێکرد، کە چەندین خاڵی تایبەت پێشنیار دەکات کاتێک لێی دەپرسن " کەی و چ چالاکیەن پێویستە ئەنجامدرێت بۆ فێربون"  کە لەخوارەوە باسیان دەکەم:

تکایە دایک و باوکانی ئەزیز تکایە قورسی مەکەن!

دایک و باوکان گەر بە هۆی کۆڕۆناوە قوتابخانە داخراوە ئەوە نابێت بە هیچ شێوەیەک هاوشێوەی قوتابخانە دوبارە بکەنەوە لە ماڵ. دوو کاتژمێر خوێندن بەسە، ئەمە ئەوشتەیە کە ئیلکا هۆفمان لە یەکێتی پەروەردەو زانست پێشنیاری دەکات.

بەهۆی داخرانی قوتابخانەکان بەهۆی کۆڕۆناوە، زۆربەی دایک و باوکان هەست دەکەن پێویستە کە دەست بکەن بە فێرکردنی منداڵەکانیان لەماڵ. یان لانیکەم دڵنیابنەوە کە ڕؤژانە کاتەکانیان بە فێربونەوە بەسەر دەبەن.

بە پشبەست بە بۆچونی مامۆستا هۆفمان ئەندامی دەستەی بەرێوبردنی یەکێتی پەروەردە و زانست و بەرپرس لە کارو باری قوتابخانە، ئەوە دایک و باوک پێویست ناکات کە زیادەڕۆی بکەن لە فێربون لە ماڵ.

لاسایکردنەوەی قوتابخانە هەمو بەیانیەک فشارێکی زۆر دەخاتە سەر خێزان، هۆفمان پێی وایە کە ڕۆژانە ٢ کاتژمێر خوێندن بەسە و باقی ڕۆژەکە دەبێت بە چالاکی جیاواز پڕکرێتەوە. " دەبێت تەرکیز بخرێتە سەر ئەو شتانەی کە گاڵتەو گەپ و خۆشی تێدایە، کە دەکرێت فێربونیشی تێدابێت و وە منداڵ پێی خۆشبێت."

ڕێی تێدەچێت کە لەو کەمو کورتیەی کە لەفێربون و خوێندن ڕوی داوە بەهۆی داخستنی خوێندنگاکانەوە فێربون هەر بەردەوامبوە و منداڵان دەنەبڕاون، لەهەمان کاتدا، ئەوەش گرنگە کە ڕێگری بکرێت لە دروستبونی بێزاری لای قوتابی و بتوانرێت منداڵان سەرقاڵکرێن.

فێربون بەپێی ریزمی زیندیی (biorhythm)

" منداڵان بەزۆرشت سەرسامن، وە دەتوانرێت کە هاندرێن بۆ ئەوەی کە سەبارەت بەو شتانەی کە سەرسامن بنوسن" هۆفمان ئامۆژگاریمان دەکات " دەتونین ئەمە تەنانەت لەگەڵ منداڵانی سەرەتای ئەنجامدرێت. کە بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەوشتانە دەکەن کە سەرنجیان ڕادەکێشێت لە ئینتەرنێت یان لە ناو کتێبەکاندا".

هەروەها دەتوانیت کە لە منداڵ گەڕێی هەتا یاری پەروەردەیی ئەنجامبدەن، بۆنمونە تێست و ڕێکخستنی یادگە لەڕێی وشەسازی و ژمارەوە. " کاتێک کە منداڵ بەوەوە سەرقاڵە دەتونیت پێیان بڵێت وەک پاداشتێک: " یاریتان لەگەڵ دەکەم منیش."

مامۆستیان دایک و باوک ئاگادار دەکەنەوە کە هەمان بەرنامەی ڕۆژانە وەک ئەوەی قوتابخانە بەسەر منداڵان نەچەسپێنرێت لە ماڵدا، بۆنمونە، دەسکردن بە خوێندن لە کاتژمێر ٨ بەیانیەوە.

هەرگیز وەک قوتابخانە مەکەن و دوبارەی مەکەنەوە لە ماڵ، " بەتایبەتی لەگەڵ منداڵان و مێرمنداڵندا ، جونکە ئەوان چالاکی زیندەییان بەتەواوی جیاوازە و وە ناگونجێن لەگەڵ ئەوەی کە کاتژمێر ٨ هەستن و دەست بەخوێندن بکەن لەماڵ، باشترە کە پلان بۆ ڕۆژەکە دانرێت و پێکبێت لە چالاکی جۆراو جۆر" 

هەروەها، دامەزراوەی قوتابخانە بنەڕەتیەکان چەندین خاڵی تر پێشنیار دەکات بۆ ڕێکخستنی خوێندن. وە خاڵە پێشنیارکراوەکان بۆ خوێندن لەماڵەوە بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەڕەنسی و عەرەبی لەبەردەستن.

هەروەها ئەم دامەزراوەیە جەخت دەکاتەوە لە لە بەکارهێنانی سکایپ،منداڵان دەتوانن زانیاری ئاڵوگۆڕبکەن سەبارەت بە ناوەڕۆکی فێربون و هەروەها فێرببن پێکەوە بە بەکارهێنانی دیجیتآل میدیا. هەروەها دیجیتاڵ میدیا سەرچاوەیەکی گرنگی فێربونی ماددەو بابەتە جیاوازەکانی تری خوێندنە.

فێربونی ماددە و بابەتەکان Learning materials

ئینتەرنێت و دیجیتاڵ میدیا بابەت و ماددەی زۆری فێربونی تێدا دەسدەکەوێت. سودەکانی ئەمەش ئەوەیە کە منداڵان دەتوانن فێربن لە ڕێی فیدیۆ و دەنگەوە کە لە ئەم فیدیۆ و دەنگانەش بەردەستن لە زۆر تؤڕی ئینتەرنێت و وێبسایتدا. ئێمە لێرەدا چەند پێشنیارێک دەکەین لە خوارەوە:

یەکێتی پەروەردە و زانست  لەم وێبسایتەدا مامۆستایان و شارەزایان زانیاریەکان دەخەنە بەردەست بە شێوەی دیجیتاڵ میدیا ئەویش بە گۆڕینی وەرەقەو کتێب بۆ ڤیدیۆی فێرکاری.

پاڵپشتی فێربون: مامۆستا  ۆوتا رێمان هۆن ژمارەیەکی زۆر فیدیۆی فێرکاری و بابەت لە شێوەی دیجیتاڵ میدیا لە و وێبسایتە فێرکاریەکەی  داناوە، هەروەها چەندین تێبینی داناوە سەبارەت بە چۆنیەتی فێربون و چۆنیەتی ڕێکخستنی فێربون کە لە خوار باسیان دەکەین:

تکایە پلان بۆ ڕۆژەکەت دانێ 

منداڵان ڕاهاتون کە ڕۆژانە چەندین کاژمێر سەرقاڵ بن. پێکهاتەیەکی ڕێکخراوی هەیە ئەوکاتانەی کە لە قوتابخانەیە، هەر لەکاتەکانی وانەکاناوە و هەبونی پشو لە نێوان وانەکان چوەتە خوێنی زۆربەی قوتابیان. ئێستە زەحمەتە گەر مەحاڵ نەبێت کە ئەو گۆڕانە دروست بوە بەهۆی کوارەنتینەوە. لەبەر ئەوە، باشترە کە دایک وباوکان ئەوکاتانەی کە بەخوێندنەوە سەرقاڵنابن منداڵەکانیان ئەوە بە چالاکی خۆش گاڵتەو خۆهێورکردنەوە بەسەربرێن. ئەمە زۆر زەحمەتە بۆ ئەومنداڵانەی کە گرفتی ڕەفتاریان هەیە کە زۆر ناجێگیرن. وە بەدڵنیایشەوە ئەمە دایکوباوک ناڕەحەت دەکات لەبەر ئەوە گۆڕانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەیان ڕوی داوە.

ئەم پێکهاتەیە لەچی دەچێت؟ 

بەدڵنیایەوە هیچ ڕێساو یاسایەک نیە کە بۆ هەمو خێزانەکان وەک یەک کاربکات. یەکەم، هۆکارە سەرەکیەکان دەبێت ڕونکرێنەوە.

1)   لە چ کاتێکدا خێزان هەڵدەستێت، کێ ماڵ بەجێ دەهێڵێت و کەی دەگەڕێتەوە؟

2)   کەی منداڵن فێردەبن و کارو باری قوتابخانە ئەنجام دەدەن؟

3)   دانانی خشتە بۆ کەسانی نەخۆش و بەتەمەن

4)   کات هەیە هەتا  ئۆنلاین بیت منداڵەکەت تا لەگەڵ مامۆستاکەی بێت؟

ڕؤژانە پرسیاری منداڵەکەت ڕونکەرەوە 

ترس و دڵەڕاوکێ بڵاو مەکەوە بەڵام نیگەرانیەکانی منداڵەکەت بە جدی وەرگرە. ئەگەر هەر پرسیارێکیان هەیە، ئەوە پێویستە کە پێکەوە قسەی لەسەرکەن. هەتا چەند پێکهاتە و ڕۆتینی ڕۆژانەی منداڵەکەت باشتربێت ئەوە بۆ تەندروستی منداڵەکەت باشترە. بۆ قوتابیان، گرنگتر لە فێربون ئەوەیە کە منداڵەکەت هەست بە سەلامەتی و پارێزراوی بکات . ئەمە بەوە دەکرێت کە بەرنامەی ڕۆژانەی ڕونت هەبێت.

وەڕسبون 

پەروەردەکاران دووپات  لەوە دەکەنەوە کە منداڵان هەندێکجار پێویست دەکات کە وەڕسبن. ئەمە تاکە ڕێگەیە هەتا تواناکانیان بدۆزرێنەوە و وە چۆن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخە قورسەکاندا بکات بە شێوەیەکی پڕمانا. ئایا منداڵەکانت وەڕسن لە پاش نیوەڕواندا؟ زۆرباشە- بیرۆکەیەکی لێوەرگرە وە هەوڵدە کە بیرۆکەکە جێبەجێ بکەیت. باخچەکەتان ڕێکدەخەنەوە؟ ئینجانەی گوڵەکان بۆیە دەکەی؟ دارێک دەچێنیت؟ چەناڵێکی یوتیوب دادەنێیت و ڤدیۆکانت بڵاو دەکەیتەوە؟ خشڵ دروست دەکەیت؟ من دڵنیام کە منداڵەکانت بیر لە زۆرشت دەکەنەوە گەر تۆ هانیان بدەیت.

نوسینی یادگاریەکان 

ئەمە کاتێکی زۆر تایبەتە، وە ڕەنگە زۆرشت بە دەگمەنی بمێنەوە. بۆ تۆمارکردنی زۆربەی هەست و یادگاریەکان ئەوە پێویستە کە بیانوسیەوە. هەمو پرسیارەکان، ڕوداوەکان، نیگەرانیەکان و گۆڕانەکان کە تایبەتن دەتونی تۆماربکەیت. هەروەها، وێنەی شوێنە داخراوەکان بگرە وەک یاریگا، قوتابخانە، سوپەرمارکێت و دوکانەکان. وە بزانە ئەم قەیرانە چ شتێکی باشی تێدایە، ئایا دراوسێکانت هاوکاری خەڵک دەکەن، هاوڕێکەت گرنگیت پێدەدات؟ هەموان یارمەتی یەک دەدەن؟.