خێزان و په‌یوه‌ندییه كانى
سه‌رهلدان و به‌لاوبوونه‌وه‌ى په‌تای فایرۆسى كۆرۆنا ژیانى به شێكى زۆرى خێزانه‌كانى پێچه‌وانه كرد.له راستیدا ئه‌م گۆرانكارییه گه‌وره‌یه بۆ مندال و دایك و باوكه‌كان. له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش هۆكارێكى بێزار كه‌ربێت به‌تایبه‌تى بۆ منداله‌كان و ترسیان بۆ دورست بكات. زۆر گرنگه بارودۆخه‌كه به شیوازێكى ئاسان و ساده له نزیكه‌وه بۆ منداله‌كان روونبكرێته‌وه.
له‌وانیه كه‌ره‌نتینه كردن ببێته هۆى فشارى زیاتر هه‌روه‌ها كێشه و توندوتیژى له ناو خێزانه‌كان دروست بكات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى مندال و گه‌نجه‌كان كه له ژیانى رۆژانه‌دا كۆمه‌لێك چالاكیان به ئه‌نجام ده گه‌یاند بۆ به‌سه‌ربردنی كاتیكی خۆش ئه‌م كه‌ره‌نتینه یاخود مانه‌وه له ماله‌وه بووه هۆكارى له‌ده‌ست دان و نه‌مانى ئه‌م چالاكیانه .
به‌كارهێنانى ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بابه‌تێكى سه‌ره‌نج راكێشا بۆ گه‌نجه‌كان بۆیه پیویسته رێكارى تایبه‌ت بۆ مندال و گه‌نجان دیاری بكرێت .دانانى رێكارى تایبه‌ت له سه‌ر په‌یوه‌ندییه كه‌سیه‌كان كاریگه‌رى باشى ده‌بێت به‌تایبه‌تى بۆ كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن یاخۆد ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پیویستیان به چاودێرى تایبه‌ت هه یه یان پێویستیان به پاڵپشتى خێزان هه یه.
ئێمه مه‌به‌ستمانه لێره بزانین كه چۆن ده‌كرێت داواكارى خۆت و داواكارىكه‌سانى ده‌وروبه‌ر جى به جی بكه‌یت له‌م باروودۆخه جیاوازه.
ژیانی رۆژانه له گه‌ل منداله‌كان:-
وه‌ك به خێوكه‌ر یا خۆد دایك و باوك به‌رپرسیاره‌تیكى گه‌وره‌تر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ بۆ پێشكه‌شكردنى پالپشتى و یارمه‌تى بۆ منداله‌كه‌ت له كاتى دورست بوونى قه‌یرانێكى له‌م بابه‌ته. زۆر پیویسته و گرنگه بزانین مندال پێویستى به چیه له كاتى قه‌یران و باروودۆخى تایبه‌ت .
پیداویستیه‌كانى مندال له ئێستادا چین:-
باروودۆخى تایبه‌ت له‌وانه‌یه مندال تووشی ترس و دله‌راوكی بكات و به‌مه‌ش مندال زیاتر له دایك و باوك نزیك ده‌بێته‌وه به تایبه‌تى نزیكی جه‌سته‌یى مندال بۆ دایك و باوك. هه‌روها هه‌ولى خۆنزیكردن ده‌دات و مندال كه‌متر جوله و هه‌لس و كه‌وت به خۆى ده كات زیاتر حه‌زى به خه‌وه له گه‌ل دایك و باوك له سه‌ر یه‌ك شوینى خه‌وتن.
ئه‌گه‌ر دایك و باوك دله‌راوكیان هه‌بێت ئه‌مه وا ده‌كات مندال ئه‌م دله‌راوكێه له به‌خیوگه‌ر وه‌رگرێت و پاشان هه‌ست به ترس و دوودلى و دله‌راوكی و تووره‌بوون ده‌كات بێ ئه‌وه‌ى هۆكارى به‌ته‌واوه‌تى بزانیًت .
پێداویستى مندال له كاتى قه‌یرانه‌كان :
• ئه‌و دایك و باوكه‌ى(یاخۆد به‌خیوكه‌ر) كه به شێوێكى له سه‌رخۆ و بروا به‌خۆبوون هه‌لس و كه‌وت و له گه‌ل باروودۆخى كۆرۆنا یاخۆد كه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ن ماناى وایه كه‌سانى له سه‌رخۆ و ئاسایین.
• گریدان و په‌یوه‌ستبوونى زیاتر بۆ نموونه له‌رێگاى له ئامێزگرتن و به‌سه‌ربردنى كاتى خۆش به‌یه‌كه‌وه.
گرنگى پێدانى زیاتر له رێگاى گوێگرتن به شێوێكى باش و پرسیاركردن له مندال كه چى ده‌كات و چۆن ده‌گوزه‌ریت .
ئه‌مه‌نا هه‌مووى به‌یه‌كه‌وه هه‌ست به ئاسایش لاى مندال دورست ده‌كات و ده‌توانین زانیاری زیاترمان ده‌ست كه‌ویت له په‌ره‌ى رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی (WHO).
چۆن بزانم كه منداله‌كه‌م ترس یان دله‌روكى هه‌یه؟
به شێویكی گشتى مندال زۆر حه‌ز به باسكردنى ئه‌و ترس و دله‌راوكیه ناكه‌ن كه له‌لایان دورست ده‌بێت . بۆییه پیویسته دایك و باوك چاودیریكی باش و وردبن له سه‌ر مندال بۆ زانینی نیشانه‌كانى ترس و دله‌رواكى له‌لاى منداله‌كانیان. شێوازى ده‌ربرینی ترس و دله‌راوكى له‌لایان مندال جیاوازه به‌هۆى جیاوازى ته‌مه‌ن و میزاجی جیاواز لاى مندال.
دایك و باوك مندالى خۆت باشتر ده‌ناسیت پیویسته ئاگه‌دارى هه‌ر گۆرانكاریك بیت كه له‌هه‌لس و كه‌وتى رووبدات یان هه‌ر هه‌لس و كه‌وتێكى ناكۆ له منداله‌كه‌ت ببینى وه‌ك مانه‌وه‌ى مندال بۆ كاتیكی درێ ژله ژوره‌وه.
چۆن ده‌توانم پالپشتى و یارمه‌تى پێكه‌شى منداله‌كه‌م بكه‌م ؟
وه‌ك دایك و باوك یاخۆد به‌خیوكه‌ر پێویستیت به سێ رێگاى سه‌ره‌كى هه یه
1. له‌رێگاى خشته‌یكی جێگیرى رۆژانه: بوونى رووتینى رۆژانه له ژیانى مندال و كۆمه‌لێك هه‌لس و كه‌وت و عاداتى رۆژانه وا له منداڵ ده‌كات هه‌ست به ژیانى ئاسایى خۆى بكاتب ه جیاواز له كاتى هه بوونى بارودۆخێكى جیاواز. بۆییه خشته‌ێكى كات به‌سه‌ربردنى رۆژانه بۆ منداله‌كه‌ت ئاماده بكه و زانیاری‌یان پێشكه‌ش بكه و به‌شدار به له گه‌ل منداله‌كه‌ت بۆ نموونه چێشت دورست كردن.
2. له‌رێگاى پاراستن: منداله‌كه‌ت بپارێزه له‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌ر په‌تاى نه‌خۆشى كۆرۆنا بلاوده‌كرێته‌وه. وا بكه كه‌مترین زانیارى بگاته لاى منداله‌كه‌ت یاخۆد زانیارییه‌كان له ئاستَكى زۆر نزم بگاته لاى منداله‌كه‌ت و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه بۆ مندال گونجاوه.
3. له رێگاى كرانه‌وه: ئه‌گه‌ر منداله‌كه‌ت پرسیارى تایبه‌تى هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشى كۆرۆنا یاخود هه‌ر پرسیارێكى تر هه یه پێویسته وه‌لامى منداله‌كه‌ت بدیته‌وه. پێویسته به شێوازى هاورییه‌تى زانیارى به منداله‌كه‌ت بده‌یت و بۆ منداله‌كه‌ت روون بكه‌یته‌وه.هه‌روها پێویسته راستگۆ و واقیعى بى له گه‌ل منداله‌كه‌ت . پێویسته بۆ منداله‌كه‌ت روون بكه‌یته‌وه كه فایرۆسى كۆرۆنا چ گۆراناریك دروست ده‌كات وه‌ك به‌كارهێنانى ماسك بۆ خۆپاراستن . كات ته‌رخان بكه بۆ قسه‌كردن له گه‌ل منداله‌كه‌ت. به‌وردیى گویبگره له پرسیاره‌كانى منداله‌كه‌ت و ئه‌وشته‌ى بۆیان گرنگه . مندال به شیوازى جیاواز بیركردنه‌وه‌كانیان ده‌رده‌برن بۆ نموونه له رێگاى وێنه‌كێشان. دوودل مه‌به له پرسیاركردن كه منداله‌كه‌ت چ وێنه‌یك ده‌كێشیت .
چۆن بارودۆخى ئێستا بۆ منداله‌كه‌م روون بكه‌مه‌وه به‌رێگایگ كه له گه‌ل ته‌مه‌نى گونجاوبێت :
منداله بچووكه‌كان كه تێگه‌یشتنیان كه‌متره له گفت‌وگو و خویندنه‌وه ئه‌وه تێگه‌یشتنیان بۆ بابه‌ته‌كه باشتره له رێگاى وینه‌كێشان وینه‌ى كاریكاتێریه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌توانن به شێویكی باشتر ده‌ربرین له خۆى بكا .
گفتوگۆ له گه‌ل منداله بچووكه‌كان بكه به ده‌سته‌واژه‌ى ئاسان و واقعى. بۆچى ئیًمه ئیستا جیاوازین وه‌ك له كاته‌كانی تر. روون بكه‌وه بۆ چى ئێستا كه‌متر ئارامی وه‌ك جاران . مندال زۆر زوو هه‌ست به بارودۆخ و میزاج ده‌كات ئه‌گه‌ر زانیت ئه‌مه هیچ په‌یوندیكی به ئێوه نیه ئه‌مه هیشتا باشتر . به‌شێویكی ئاشكرا گفتوگۆ له گه‌ل منداله‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته بارگرانى بۆ منداله‌كه و به‌پیًچه‌وانه‌وه‌ش .
ئه‌گه‌ر وه‌لامى پرسیاره‌كه‌ت نزانى ئه‌وه دوودل مه‌به له قه‌بوولكردنى پرسیاره‌كه . له كاتى ئێستا هه‌ندى پرسیار له‌سه‌ر كۆرۆنا هه‌یه هێشتا وه‌لامان نیه .
به هۆى كاره‌وه نامورتاح بووى له گه‌ل مندال ,چى بكه‌ى ؟
ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا واى واى له ژماره‌ێكى زۆر له دایك وباوكه‌كان كردووه كه‌به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كارى ئاسایی خۆیان به‌بێ گوێدانه چاودیرى كردنى منداله‌كانیان . به‌رێژیكی زۆر ئه‌م ئه‌ركه قورسه ئه‌سته‌مه له‌م كاتدا و هه‌روه‌ها ئه‌سته‌مه بتوانیت هاوسه‌نگى بێته را‌گرتن له نیوان كاركردن و چاودیریكردنى مندال له یه‌ك كاتدا به تایبه‌تى له‌و خێزانانه‌ى كه‌ژماریًكى زۆر مندالیان هه یه و هه‌روها مندالى بچووكیان هه‌یه ئه‌گه‌ر پالپشتى خێزان و هاورییه‌كان نه‌بێت .ده‌توانى زانیارى زیاترت ده‌ست بكه‌ویت له‌ویًب سایتى
مندال و دیجیتال میدیا:
له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا , له‌وانه‌یه به‌كارهێنانى دیجیتال میدیا كارى دایك و باوكه‌كانى ئاسانتر كردبێت. له‌وانه‌یه منداله‌كان نه‌توانن له ماله‌وه یاخۆد له شوقه‌كانیان ده‌ركه‌ون.راگه‌یاندنه‌كان منداله‌كانیان سه‌رقال كردووه و له په‌یوندى به‌رده‌وامن له گه‌ل هاورییه‌كانیان به مه‌ش دایك و باوكه‌كان هه‌ست به ئاسوده‌یى ده كه‌ن.
له هه‌مان كاتد له‌وانیه دیجیتال میدیا هۆكاریك بێت بۆ ئالوده‌بوون , به‌زانست سه‌لمێنراوه كه دیجیتال میدیا له توانایدا هه یه كه منداله‌كان تووشى ئالوده‌بوون بكات هه‌روه‌ها هه‌رزه‌كار و پێگه‌یشتووانیش تووشى ئالوده‌بوون بكات. بۆ دووركه‌وتن له‌مه پێویسته ره‌چاوى ئه‌مان بكرێت
ئاگه‌دار به چ راگه‌یاندنێك به‌كار دێنى. پیویسته له سه‌ر منداله‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ى یاریكردن به‌كارنه‌هێنن كه به‌شێوێك دیزایین كراوه كه تواناى ئالوده‌بوونى زۆر زیاده ئه‌مه بۆ هه‌رزه‌كار و پێگه‌یشتوانیش هه‌ر راسته بۆ نموونه هه‌ندى یارى هه‌یه فشارى زیاتر له سه‌ر منداله‌كان دورست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى خالى زیاتر به‌ده‌ست بێنن.
پێویسته به‌كارهێنانى دیجیتال میدیا لاى منداله‌كان به پى خشته‌ى رۆژانه رێكخرابێت. ئه‌مه‌ش ماناى وایه كه پیویسته خشته‌ى رۆژانه و هه‌فتانه هه‌بێت و پێویسته كاتى به‌كارهێنانى و یاریكردنى مندال دیاریكروابێت به شێوه‌ێك كه له گه‌ل ته‌مه‌نى مندال گونجاو بێت.
هه‌روه‌ها ده‌توانى له گه‌ل منداله‌كانت راگه‌یاندنه‌كان به‌كاربێنى , له‌وانه‌یه به‌یه‌كه‌وه سه‌یرى فلمێك بكه‌ن یاخۆد به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیك له رێگاى فیدیوییه‌وه له گه‌ل داپیره و باپیره یان له گه‌ل خیزان یان هاورییه‌كان ئه‌نجام بده‌یت یاخود ده‌توانی له گه‌ل منداله‌كه‌ت یاری بكه‌ى هه‌ندى جار هاوشانى یارى ده‌كه‌ى هه‌ندى جار له دژى.
سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش له‌وانیه بتوانى هاوبه‌شیك دورست بكه‌ى له نیوان دیجیتال میدیا و خشته‌ى رۆژانه‌ى مندال. مندال ده‌توانێت دووباره رۆل وه‌ك ناوه‌رۆكى فیلم یاخۆد یارى ناو دیجیتال میدیا ببینێت له چالاكى رۆژانه یاخۆد له وێنه‌كێشان. كۆمه‌له‌ى قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌ندى ئامۆژگارى بلاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌به‌كارهبَنانى دیجیتال میدیا به‌سوده بۆ مندال و هه‌رزه‌كارو گه‌وره‌كان.
پیویست ناكه‌ت ژیانى رۆژانه‌ى مندال هه‌موو له‌سه‌ر دیجیتال میدیا بێت . پیویسته مندال هه‌ندى چالاكى تر ئه‌نجام بدات كه په‌یوه‌ندى به دیجتال میدیاوه نه بێت بۆ نموونه به‌شدارى كردن له دورست كردنى خواردن یاخود یارى تاوله یان خویندنه‌وه‌ى چیرۆك .
گرنگی دان بە خزمان و ئەندامانی خێزان
گرنگی دان بە خزمانی نەخۆش و بەتەمەن لە دو بارودۆخدا دروست دەبێت: ئەوەی کە ئەوکەسەی گرنگی پێدەدرێت و چاودێری دەکرێت یان لە ماڵ دەژیت لە گەڵ کەسەکەدا یان لە شووێنانی تر دەژیت وەک خانەی بەساڵاچوان.
ئەو بارودۆخە کلینیکیانەی کە پێویستیان بە چاودێری و گرنگی پێدان هەیە جۆراو جۆرن، هەر لەو کەسانەی کە شێرپەنجەیان هەیە هەتا ئەوانەی کە بەدەست کێشەکانی خەڵەفانەوە دەناڵێنن.
خۆی لەخۆیدا مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و جۆری گرنگیپێدان و چاودێریەکە سەرکێشیەکی گەورەیە. بۆنمونە لەکاتی چاودێری لە شوێنی گشتی وەک نەخۆشخانە، بۆیە لەکانی هەبونی وەستانی هاتوچۆ و وەستاندنی سەردانی کردن ئەوە ڕاستەوخۆ ئەم چاودێریە ئەوەستێت.
لەخوارەوە ڕەنگە وەڵامی هەندێک پرسیارت دەستکەوێت کە ڕەنگە کردبێتت:
چۆن دڵنیابمەوە کە چاودێری کردن بەردەوام دەبێت ئەگەر من یان ئەو کەسەی چاودێریم دەکات سەرکەوتو نەبێت لە چاودێری کردنم ئتر؟
بیروڕا بگۆڕەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە چاودێری کاسانێک لە خێزانەکەیان یان لە هاوڕیکانیان.
فڕانک سچومان پڕۆگرامێکی بنیادناوە لە ژێر ناوی " لە پەیوەندیدابون" فرانک بەڕێوبەری بەشی چاودێری و گرنگی پێدانی خزمانە لە (دیاکنۆسچیک ویرک) لە بەرلین. لە چاوپێکوەتن لە دامەزراوەی دیاکنۆسچیک خزمەتگوزاری دەرونپزیشکی کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکات.
هەروەها وێبسایتی (ئیلدەرکێر) یەکەم خاڵی پەیوەندی ئەم پرسیارەیە. لەم وێبسایتەدا، ستیفانی کە توێژەریکی کۆمەڵایەتیە جەخت لەسەر گرنگی تۆڕی خزمەتگوزاری تایبەت دەکاتەوە. ئەمە پێک دێت لە ئەندامانی خێزان، خزمان، هاوڕێیان و دراوسێیان.
بۆ زانیاری سەبارەت بە چاودێری پسپۆڕیانە ئەوە کەسانی پسپۆڕ هاوکاری پێشکەش دەکەن لە بوارەکانی پەرستاری.
چی دەتوانم بکەم گەر نەتوانم سەردانی خزمان یان هاوڕێنام بکەم لە نەخۆشخانە یان خانەی بەساڵا چوان؟ چۆن لەوە دڵنیابم کە پێویستیەکانیان جێبەجێ دەکرێن؟
ئەتوانیت ڕێگاکانی تری پەیوەندی کردن بەکار بهێنیت وەک تێلەفۆنکرد، قسەکەرن لەڕيێی ڤیدیۆوە یان نامە نارد،وە ئەتونیت لە حاڵیان بپرسیت بەو هۆکارانە.
یان دەتوانیت کە پەیوەندی بە بەڕێوبەری شوێنەکەوە بکەیت.
چۆن دەتوانین کە بەشداری بە کەسانی بەتەمەن یان ئەوانەی کە پێویستیان بەیارمەتیە بکەین لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا؟
هەوڵبدە کە بەردەوام پەیوەندیان پێوەبکەیت و قسەیان لەگەڵبکەیت لەڕێت تەلەفۆن، ئینتەرنێت یان تەنانەت پۆستەوە.
هەروەها دەتوانیت کە شتی ساددەو ئاسان دروسبکەیت وەک وێنە بکێشی، البومی وێنەی خیزان بنێری بۆ داپیرە و باپیرە کە لە شوێنێکی تر دەژین هەتا بەردەوام لە پەیوەندیدا بن. یان دەتوانیت ڤیدیۆ بۆ خزمانت بنێری کە ڕەنگە لە شوێنانیتر بژین یان لە نەخۆشخانە یان خانەی بەساڵاچواندا دەژین کە لە ڤیدیۆکەدا دەتوانی چەندین ڕاهێنانی تێدابێت بۆ کەسانی بەتەمن تا بتوانن ئەنجامی بدەن.
چۆن سەبارەت بە بارودۆخی ئێستەو فایرۆسی کۆڕۆنا قسەبکەین لەگەڵ گەورەساڵاندا؟
زۆرێک لە بەتەمەنان ناتوانن لەو گۆڕانکاریە لە پڕانەی کە سەرهەڵدەدەن تێبگەن. ڕەنگە تۆ وەک گەنجێک هەست بە نادڵنیای یان بێتاقەتی بکەی بەڵام گەورەساڵان لۆمەی کەسانی تر دەکەن سەبارەت بەوجۆرە گۆڕانانە، بۆیە سەبرگرتن لەگەڵیان زۆر گرنگە. وە زۆرگرنگە کە بەردەوام بۆیان دوبارەکرێتەوە کە کەس بەرپرس نیە لەو بارودۆخە و بە ئەنقەست ئەمە ڕوی نەداوە.
ڕەنگە کەسانی بەتەمەن لە مەترسی بارودۆخەکە کەمکەنەوە زۆر بڕوایان پێی نەبێت، بۆیە پێویستە کە بە وردی گوێیان لێبگیرێت هۆکاری ئەو جۆرە بیرکردنەوەیان دیاری بکرێت و لە تێڕوانینیان تێبگەین.لە هەمان کاتدا پێویستە کە مەترسیەکە ڕونکەیتەوە بۆیان و باسیکەی بۆیان.
پەیمانگای توێژینەوەی تەندروستی نێو کلتوری چەند تێبینێک بۆ ئەمە باسکردوە:
- ڕاستی ساد ە و ساکار باسکە بۆیان سەبارەت بەوەی کە چی ڕودەدات.
- زانیاری ڕون بخەبەردەست سەبارەت بەوەی کە چۆن مەترسی توشبون کەمکەینەوە.
- وشە و دەستەواژەیەک بەکاربێنە کە کەسانی بەتەمەن کە گرفتی هزریشیان هەبێت تێبگەن لێی.
- گەر پێویستی کرد زانیاریەکان دووبارە کەوە.
- هۆشداریەکی پوخت و ڕون بەڕێزەوە بخە ڕو.
- دەکرێت کە زانیاریەکان بەشێوەی نوسین یان وێنە بخرێتە ڕو.
ئەو گەورەساڵانەی کە الزایمەر و خەڵەفانیان هەیە لەم بارودۆخەدا چیان پێویستە؟
گەورەساڵان، ئەوانەی کە توانای زهنیان دەدەبەزێت و ئەوانەی کە خەڵەفانیان هەیە بە شێوەیەکی سەیر کاردانەوەیان دەبێت بۆ ئەم بارودۆخە و ڕەنگە هەستەکانیان زۆر بە توندی دەربڕن کە ئەمەش مانای ئەوەیە کە فشاریان لەسەرە.
جگەلەوە: ئەوانەی کە ئەڵزایمەر یان خەڵەفانیان هەیە ڕەنگە نەیانەوەێ کە تەلەفۆن یان ئینترنێت بەکاربێنن بۆ بەردەوامبون لە پەیوەندیەکانیان. لەبەر بارودۆخەکەیان نازانن چۆن مۆبایل بەکاربێنن.یان بیریان بچێت کە پەیوەندی بەکێوە بکەن.
باشترین شت ئەوەیە کە ئەو جۆرەکەسانە خشتەی چالاکی ڕۆژانە و هەفتانەیان هەبێت کە ئەمەش وادەکات کە هەست بە ئارامی و دڵنیایی بکەن.
توندوتیژی خیزانی
لەکوێ داوای یارمەتی بکەم کاتێک ناکۆکییەکان دەبنە توندوتیژی؟
فشار، بەندکردن و لەدەستدانی پارێزگاری و هەلەکانی ڕزگاربوون دەبێتەهۆی زیادبوونی توندوتیژی خێزانی دژی ژنان و منداڵان.
شتە گرنگەکە ئەوەیە کە تۆ لۆمەی خۆت نەکەیت ئەگەر توندوتیژیت بەرانبەرکرا. بەرپرسیارییەتی تەواو دەکەوێتە سەرشانی کەسە توندوتیژەکە! هەمووکەس مافی رێزلێگرتن و سەربەستی دەروونی و جەستەیی هەیە.
تۆ نابێت شەرمەزاربیت ئەگەر هەستت بە لاوازی و بێ پالپشتی کرد بۆ دەربازبوون لەم بارودۆخە، وە ئەوە بەمانای ئەوە نایەت کە تۆ زۆر لاوازی یان بێتوانای لە بەرگریکردن لە خۆت، بەڵکو ئەوە بەشێکە لە توندوتیژیەکە کە تۆ دەبی هەست بە خراپی و بێدەسەڵاتی بکەی کە ئەمەش وا لەکەسە توندوتیژەکە دەکات دەسەلاتی زیاتری هەبی بەسەر تۆدا.
بەداخەوە، توندوتیژی لە نێوان کەسە هاوبەشەکاندا یان خێزاندا لەوە زیاتر ڕودەدات کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە لەگەڵ ئەوەشدا کەمی لەبارەوە دەوترێت، گرنگە کە تۆ ئەوە بزانی تۆ بەتەنها نیت لەم بارودۆخەدا، بەڵکو خەڵکانێکی زۆر هەن کە لەهەمان بارودۆخی تۆدان.
ئەگەر توندوتیژیەکە لەلایەن کەسانی نزیک لە خۆتەوە ئەنجامدرا، بەشێوەیەک ڕزگاربوون لەو توندوتیژیە کەمێك قورسە، هەمیشە ململانێ هەیە، لەلایەکەوە حەزێک هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و هەبونی دڵنیایی، لەلایەکی ترەوە لەوانەیە ترس هەبێ لە لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبون، چاودێری کردنی مندالەکان، کێشەی دارایی، تەنهابوون یاخود هیواخواستن بە هەبونی پەیوەندیەکی خۆشەویستی لەگەڵ خەلکیدا، زۆرجار ئەوە جێگەی هەرەشەبووە کە توندوتیژی دەبێتە هۆی لێک‌دابڕان.
یارمەتی وەرگرە
یەکەم هەنگاوی زۆر گرنگ ئەوەیە کە متمانەی کەسیک بەدەست بهێنیت، تۆ ئەتوانی ئەمە ئەنجامبدەی بە نادیاری لەڕێی تەلەفۆن یاخود هێلی ئینتەرنێتەوە، چەندینخزمەتگوزاری تایبەت هەن بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی توندوتیژی خیزانی، ڕاوێژکارەکان گوێت لێدەگرن بەبێ ئەوەی هانت بدەن بۆ کردنی هەرشتێک، هەندێکجار پێویستە ئەوە بزانیت کە تۆ بەتەنها نیت دەکرێت یارمەتیدەربێت.
پاشان فێردەبیت کە چ جۆرە پاریزگاریەک بەردەستە بۆت، کام هەنگاوانە پێویستن و دەکرێت چ دەرئەنجامێکیان هەبێت.
ئەگەری ئەوە هەیە کە تۆلەلایەن پۆلیس و دادگاوە پاڵپشتی بکرێیت. هەروەها دەکرێ یارمەتی بدرێیت لە بەرەنگاربونەوەی هەلسوکەوتی توندوتیژانە، لەهەندێک بارودۆخدا دەکرێت یارمەتی دارایی بدرییت، بۆنمونە لە گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوندا ئەگەر پێویست بوو.
یارمەتی ئەوانە بدە کە قوربانین
ئەوانەی کە قوربانی توندوتیژین هەمیشە دەرفەتی ئەوەیان نیە کە زانیاری وەرگرن دەربارەی بژاردەکانی یارمەتی یاخود یارمەتی خۆیان بدەن. لێرە دەتوانی بەشێوەیەکی ئاسان یارمەتی دراوسێکەت بدەی، بۆ نمونە هەلواسینی تێبینی بۆ یارمەتی لە ڕارەوەکاندا، ئەتوانی ڕێنمایی بدۆزیتەوە لە وێبسایتی " بەهێزتر لە توندوتیژی"، دەستپێک بە وەزارەتی فیدراڵی بۆ خێزان، بەتەمەن، ژنان و گەنجان. هەروەها دەتوانیت زانیاری بەدەستبهێنیت دەربارەی هێماکانی توندوتیژی خێزانی لای ئەوکەسانەی ڕووبەڕووی بونەتەوە و تۆ دەتوانی یارمەتیان بدەیت. بەئاگایی بمێنەرەوە و یارمەتی بەکۆتایی هێنانی توندوتیژی خێزانی بدە.