بەرھڤیێن دھێنەکرن ل سەر خواندنا ئۆنلاین ل زانکۆ پەیمانگەھان
March 27, 2020, 7:51 p.m.

سڵاو ڕێز بەڕێزان

ئومێد ئەکەم تەندروستیتان باش بێت.

ئەم گروپە بۆ مەبەستی ڕاگۆڕینەوە لەسەر خوێندنی ئۆنلاین کراوەتەوە، ئێوەی بەڕێز هەریەکەتان نوێنەرە زانکۆیەکن کە لەلایەن بەڕێزان سەرۆکی زانکۆکانتان دەستنیشانکراون، ئێمە لە ئێستادا کۆبونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەگەڵ دوو ئێکسپێرتی تەکنیکی لە کۆمپانیای Cisco WebEx ئەکەین تەنها بۆ مەبەستی ڕاگۆڕینەوە و ڕاوەرگرتنی زانکۆکان، ئەم کۆمپانیایە پلاتفۆرم و سێرڤیسەکانی خۆیان بۆ ئێوەی بەڕێز باس ئەکەن، ئێمە ئاگادارین کە زانکۆکان هەریەکەیان پێشتر بە پلاتفۆرمی جیاجیا کاریان کردوە، بۆیە ئەڵێین ئەم کۆبونەوەیە ڕاوێژکارییە و تەنها بۆ گۆڕینەوەی ڕاوبۆچونە.

هەر ئیمڕۆ لە کاتی کۆبونەوەکە ئاگاداری بەرێزتان دەکەمەوە کە کەی کۆبونەوەکە و چۆن کۆبونەوەکە دەکەین، لەگەڵ ڕێزدا


د.ختاب شێخانی

بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.