Fulbright Teaching Excellence and Achievement Program (TEA)
Jan. 25, 2018, 7:03 p.m.

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم مامۆستایان و توێژەران و خوێندکاران لە زانکۆکانى کوردستان و ناوەندەکانى خوێندن ئاگادار دەکات، کە بەرنامەى (فۆلبرایت) تایبەت بە دەرفەتی ڕاهێنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ماوەی شەش هەفتە  دەستیپێکرد.

ناوەڕۆکى پرۆگرامەکە بریتیە لە دەستنیشانکردنى مامۆستا و توێژەرە نێودەوڵەتیە سەرکەوتوەکان و، پاشان ڕەخساندنى سەردانێک بۆ ویلایەتەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ماوەى شەش هەفتە، کە تێیدا بەشدارى لە سمینار و وۆرکشۆپى ئەکادیمى تایبەت بەپەرپێدانى پیشەیى دەکات، کە لەلایەن زانکۆیى خانەخوێ ڕێکدەخرێ، هەروەک بەزانست و زانیاری و ئەزمونەکانیان هاوبەشى لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکاران لە زانکۆکان و قوتابخانە ئامادەییە خۆجێیەکان دەکەن، هەربۆیە مامۆستایان لەسەر بنەماى ئەزمون و شارەزایى ڕاهێنانى ئەکادیمى و سەرکردایەتى و ئەزمونى پیشەیى دەستنیشان دەکرێن.

ڕێکەوتى پرۆگرام

  • کۆمەڵەى یەکەم: بریتیە لە مامۆستایان کەلەلایەن فۆلبرایت لە کۆتاییەکانى مانگى یەکى ساڵى ٢٠١٩ دەست پێدەکات.
  • کۆمەڵەى دوەم: بریتین لە مامۆستایان کەلەلایەن فۆلبرایت لە ناوەڕاستى مانگى نۆیى ساڵى ٢٠١٩ دەست پێدەکات.

مەرجەکانى پێشکەشکردن

  1. پێویستە پیشکەشکار ئێراقى بێت و دانیشتوى ئێراق بێ
  2. هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆس و هاوشێوەکانى بێ.
  3. بەلاى کەم پێنچ ساڵ خزمەتى لە بوارى بوارەکەى خۆیى هەبێت و ئەزمونى وانەوتنەوەى هەبێ.
  4. پیویستە زمانى ئینگلیزى بزانێ، یان بەلایەنى کەم نمرەى (٤٥٠) کەمترى لە تاقیکردنەوەى تۆفڵ و هاوشێوەکانى نەبێ
  5. پێویستە پیشکەشکار توانایەکى زۆر و بەبەڵگە و دۆکیۆمێنت بیسەلمێنت کە تواناى سەرکردایەتى لە قوتابخانەکان و ناوەندەکانى خوێندنى هەیە.

چۆنیەتى پێشکەشکردن

  1. بەشێوەى ئۆنلاین دەبێت و، خوازیار دەتوانێ لە ڕێگەى ئەم بەستەرە (oas.irex.org/fulbrighttea)داواکارى پێشکەش بکات،  بۆ ئەوانەشى کە دەستیان بەئینتەرنێت ناگات دەتوانن بەهۆى دابەزاندنى فایلى تایبەت بەو بەرنامەیە لەهەمان وێبسایت و دواى پڕکردنەوەى فۆرمەکە دەتوانن بۆ ئەم ئیمەیلەى (FulbrightIraq@state.gov) ڕەوانە بکەن و داواکارى پێشکەش بکەن.
  2. دواین کات بۆ پیشکەشکردن ڕێکەوتى (١٥/٢/٢٠١٨)یە.

 پرۆگرامى (Fulbright TEAبۆ دەسکەوت و داهێنانى زانستى کە لەلایەن نوسینگەى کاروبارى زانستى و ڕوناکبیرى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا سەرپەرشتى دەکرێ، ئەم پرۆگرامە لە ساڵى (١٩٤٦)جێبەجێ دەکرێ، ئەوەش دواى ئەوەى (ولیام فۆلبرایت) سیناتۆرى پێشوترى ئەمریکا لەوکاتەدا پڕۆژە یاسایەکى تایبەت بەو بوارەى پێشکەشکرد و، دواتریش پەسندکرا. بەپێى ئەو یاسایە فۆلبرایت گرانتێک پێشکەش بەخوێندکاران و توێژەران و مامۆستایانى داهێنەر لە دەرەوەى ویلایەتەکگرتوەکانى ئەمریکا دەکات بۆ خوێندن و توێژینەوە و چۆنیەتى وانەوتنەوە لە ئەمریکا، ئەم پڕۆگرامە لەوەتەى دامەزراوە لە ساڵى (١٩٤٦) تا ئێستا زیاتر لە (٣٧٠،٠٠٠) هەزار کەس لەسەرتاسەرى جیهان لێى سودمەند بوون.

بۆ زانیارى زیاتر و ناوەڕۆکى پرۆگرامەکە و چۆنیەتى پێشکەشکردن و بەدەستهێنانى زانیارى زیاتر تکایە کلیک لێرە (Fulbright TEA) بکە.