MHE announced a grant for reforming the educational system
March 29, 2018, 6:30 p.m.

ەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

دوا بەدواى ئەوەى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  یەکەمین گرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى بۆ مامۆستایان و توێژەرانی کوردستان ڕاگەیاند، کە تایبەت بوو بە دابینکردنى پشتیوانى دارایى بۆ ئەو توێژینەوانەى کە لە بوارەجیاکاندا دەچنە خزمەتى چارەسەرکردنى پرسەکانى هەرێمى کوردستان.

بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (٧/٣/٢٠١٨) وەزارەتەکەمان دوەمین گرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى ڕادەگەێنێت، بۆیە دەرگای پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی بۆ توێژەران و مامۆستایان دەکاتەوە.

ئەم گرانتەمان تایبەت دەبێت بەتوێژینەوەکانى بوارى (هەڵسەنگاندنى پڕۆسەى ڕیفۆرمى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان)، بۆیە داواکارین توێژەران لە ماوەى دیاریکراودا پرۆپۆزەڵەکانیان ئاڕاستەی وەزارەتەکەمان بکەن.

تێبینى:

  1. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵەکان ڕۆژی یەک شەممەی ڕێکەوتی (٨/٤/٢٠١٨) یە.
  2. توێژەران دەتوانن پرۆپۆزەڵەکانتان بۆ ئەم ئیمەیلە (Scholraships@mhe-krg.org) ڕەوانە بکەن.

 ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان کۆمیتەیەکی زانستیی ستراتیجی نیشتیمانییە کار دەکات بۆ هاندان و گەشەپێدان و کاراکردنی چالاکی توێژینەوەی زانستی لە بواری پسپۆڕی جیاجیادا لەبەر ڕۆشنایی پێداویستییە زانستی و تەکنۆلۆجی و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ بەکارهێنانی بەرهەمەکانی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستان.